٣ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٢٣
جەخت لە سەر پەرەدان بە هێڵی ئاسنی ئێران و عێراق

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و عێراق جەختیانکردەوە لەسەر پەرەپێدانی هێڵی ئاسنی خوڕەمشار – بەسرە.

  محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، ئاماژەی بە هاوبەشی سیاسی، ئایینی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق کرد.

قالیباف هەروەها ڕایگەیاند: هەردوو وڵات سوورن بۆ بەرگریکردن لە بەرەی خۆڕاگری، ئیسلام و کەرامەتی ئۆممەتی ئیسلامی، لە مەیداندا بن و پاڵپشتییان بکەن، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوانمان.

وەیشی: بەتایبەت بۆ سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە، پێویستە هاوکارییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئیسلامی، چ عەرەب و غەیرە عەرەبی، پەرە پێبدەین.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە وتووێژەکەی لەگەڵ مەحموود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەکدا کە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمبوو، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی پەرلەمان و هەروەها چالاککردنی کۆمیسیۆنە هاوبەشەکان کرایەوە.

وتیشی: سەبارەت بە بواری ئابووری" ئاڵوگۆڕەکان لە کەرتی ڕێگاوبان، جگە لە پەرەپێدانی شەمەندەفەر و هێڵی ئاسنی خوڕەمشار – بەسرە، تەوەرەکانی دیکە بوون کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسمان کر.

342/